ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە بێلاڕووس جێ بهێڵن

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە بێلاڕووس جێ بهێڵن

پەیامی کورد... ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە بێلاڕووس جێ بهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بێلاڕووسە ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کرد بەپەلە بێلاڕووس جێ بهێڵن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بێلاڕووس ڕایگەیاندووە، «گەشت مەکەن بۆ بێلاڕووس بەهۆی مەترسیی دەستگیرکردن، هەروەها مەترسییەکانی ئاڵۆزییەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی سوپای ڕووسیا بە درێژایی سنوورەکانی نێوان ڕووسیا و بێلاڕووس».

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بێلاڕووس سەرەڕای ئەوەی داوا دەکات هاووڵاتییەکانی گەشت نەکەن بۆ ئەو وڵاتە داوا لە هاووڵاتییەکانیشی دەکات بەخێرایی بێلاڕووس بە جێ بهێڵن چ بە ڕێگەی بازرگانی بێت یان بە ڕێگەی تایبەت.

مانۆڕ و ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشەکانی ڕووسیا و بێلاڕووسە لە ١٠ی شوباتەوە دەستیان پێکردووە و تاوەکوو ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دە بێت.

پێشتر هەر دوو وڵات جەختیان لەوە کردبووەوە ئەو ڕاهێنان و مانۆڕانە تەنیا بەمەبەستی بەرگری و خۆپاراستنە نەک هەڕەشە و مەترسی بۆسەر هیچ لایەک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە