ژنە بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتی  " زەینەب جەلالیان " باروودۆخی تەندرووستی دەکەوێتە حاڵەتی ناجێگیرییەوە

ژنە بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتی  " زەینەب جەلالیان " باروودۆخی تەندرووستی دەکەوێتە حاڵەتی ناجێگیرییەوە

پەیامی کورد      ...    ژنە بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتی  " زەینەب جەلالیان " باروودۆخی تەندرووستی دەکەوێتە حاڵەتی ناجێگیرییەوە

زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد مەحکووم به بەندی هەتاهەتایی که چواردەیەمین ساڵی بەندکردنی لە بەندیخانەی پارێزگای یەزد تێدەپەڕێنێت بەهۆی بێ بەشکردنی لە چارەسەری پزیشکی لە بارودۆخێکی زۆر ئەستەم و قرس دایە. 

بە پێی زانیارییەکان لە زاری یەکێک لە نزیکانی زەینەب جەلالیان ڕایگەیاندووە: "زەینەب جەلالیان پاش تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە بارودۆخێکی نالەباری جسمی و تەندرووستی دایە و به هۆی پیس بوونی سییەکانی ، تووشی هەناسەبڕكێ و کۆخینی تووند بووە. بەڵام به هۆی دژایەتیکردنی وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری ، لە چارەسەری و خزمەتگوزاری پزێشکی  بێبەش کراوە."

ئەم سەرچاوە نزیکە لە زەینەب جەلالیان ڕایگەیاندووە : ئەم ڕەوتە هەوڵدانی وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری بۆ کوشتنی ووردە ووردە و بێدەنگی ئەم زیندانییە سیاسییە. 

 لە درێژەشدا ووتی : "لە ڕێکەوتی پائیزی پارەوە پاش گواستنەوەی نایاسایی ئەو بۆ بەندیخانەی یەزد بە چڕی و بە بەردەوامی لە ژێر فشاری لێپرسینەوەرانی ئەمنییەتی بووە و لە بچووکترین ماف بێبەش کراوە. تەنیا هەرچەند ماوە جارێک ڕێگەی پێدەدرێت پەیوەندی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات بەڵام دەبێت زۆر بە کورتی و بە زمانی فارسی قسە بکات و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە 
شی لێ سەندراوەتەوە

 زەینەب لەم ساڵانەدا تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر لەوانە کەمبوونەوەی بینایی چاوەکانی، ناخونەکی چاو، بەفرەکی دەم و ددان و نەخۆشی هەناسەدان بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە