پەیامی کورد... کچێکی ١٤ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی شێوە بالوایە تەمەن ١٤ ساڵ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شێوە بالوایە خەڵکی گوندی دێ بونیاو سەر بە شاری مەریوان چەند ڕۆژ پێش بە هۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی ١٠ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
جێگای باسە کە شێوە بالویە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە دەلاقەی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە هەتا دواجار ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
جێگای ئاماژەیە کە لە گوندی دێ بونیاو و گوندەکانی دەوروبەری قوتابخانەی دواناوەندی بۆ خوێندنی کچان نییە و دەبێت بۆ درێژەدانی خوێندن بچنە شاری مەریوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە