پەیامی کورد... سامانە سروشتییەکان: لە ماوەیەکی کورتدا نرخی بەنزین کۆنترۆڵ دەکەین
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەت پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەکات و لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی بەرزبوونەوەی نرخەکەی کۆنترۆڵ دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری ڕسومات و باجەکان لەسەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حکومەت کارئاسانی پێشکەش بە هەموو کۆمپانیاکان دەکات بۆ هێنانی بەنزین بە مەرجێک کاریگەریی لەسەر کوالێتی بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنمایییەکانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.
دەشڵێت "هاووڵاتییانیش دڵنیا دەکەینەوە لە ماوەیەکی کورتدا کۆنترۆڵی نرخەکان دەکەین».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە