پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی سەرکەوتن لە ڤلادیمێر پووتین دەکات
بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، هێمن هەورامی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵی لە هەولێر کرد و پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنی ڕووسیای ئاراستەی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و میخائیل میشووستینی سەرۆک وەزیران و سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کرد، بەبۆنەی ساڵگەردی سەرکەوتنی یەکیتی سۆڤیەت و هاوپەیمانان بەسەر هیتلەر و نازییەکان.
هەرلەدیدارەکە، دیدگا و بۆچوونی سەرۆک بارزانی لەبارەی دواین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە خرایە ڕوو، تاوتوێ و گەنگەشەی لەبارەوە کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە