پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کۆوەیت دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دواییی میری کوێت، سەرەخۆشی لە گەلەکەی دەکات و دەڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی ووڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا."
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کۆوەیت بڵاوکردەوە و ووتی: "سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتی ووڵاتی کۆوەیتی دۆست دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی ووڵاتی کۆوەیتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا. داواکارین لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە