سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبوونەوە

سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبوونەوە

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و پشتبەستن بە دیالۆگ لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، بە مەبەستی بەردەوامبوونیان لە گفتوگۆ و دانوساندن و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بە تایبەت لە بابەتی بودجە و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر.

هەروەها باڵیۆزی ئەمەریكا دڵگرانیی خۆی لەمەڕ گرژی و ڕووداوەكانی كەركووك و قوربانیبوونی هاووڵاتیان دەربڕی.

هەر پەیوەست بەم باسەوە سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە و راشیگەیاند، گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوام دەبێت و هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە، چاوەڕوانی ئەوەن كە هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ راستكردنەوەی بارودۆخ و پاراستنی سەقامگیریی كەركووك و گرتنەبەری رێكاری یاسایی لەبەرانبەر ئەو كەسانەی بوونە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی و رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی كەركووك.

وەک لە راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و پێویستیی هاودەنگیی ناوخۆیی هەرێم و چارەسەربوونی كێشەكان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە درێخی ناكەت لە پشتیوانیكردنی بۆ چارەسەربوونی گرفتە ناوخۆییەكانی هەرێم و بە پێویستی زانی ڕێگەی دیالۆگ و میانڕەوی بۆ چارەسەری گرفتەكانی نێوان هەردوولا بگیرێتە بەر.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە