پەیامی کورد … سەرۆكی هەرێمی کوردستان : نیگەرانین لە توندوتیژیەكانی ئەم دواییەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەست بە نیگەرانی دەكەین، لەو كردەوە توندوتیژییانەی بەم دواییە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل درووستبووە، كە هاووڵاتیان، بەتایبەتیش منداڵان كراونەتە ئامانج.
نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، "نیگەرانین كە شوێنە پیرۆزەكان كراونەتە ئامانج و داوای چارەسەری ئاشتییانە دەكەین، لەهەمان كات داواكارم هەموو لایەك دانبەخۆیاندا بگرن".
ئاماژەی بەوەش كرد، لەو كردەوە توندوتیژییانەی بەم دواییە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل درووستبووە، هەست بە نیگەرانی دەكەین، كە بووەتە هۆی قوربانیدان، كە هاووڵاتیان، بە تایبەتیش منداڵان كراونەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە