پەیامی کورد... سەرۆكایەتیی ئەنجوومەن وەزیران: چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەكاتەوە
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایدهگهیهنێ، ئهو پاساوهی گوایه هێرشهكه بۆ لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی بووه، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 13/3/2022، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له راگهیاندراوێكدا، ئاماژهی بهوه كرد: سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بو شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستییەوە.
دووپاتیشی دهكاتهوه: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتییش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ویلایهته یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا و كۆمكاری عەرەبی و حکوومەت و پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی ئێران دەکەین بەپەلە لێکوڵینەوە لەم هێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستیيەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنە بەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە