سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرینگی بڵاو کردەوە

سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرینگی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد    ...    سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"داوا لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دەكەم بە هاوبەشی لێكۆلینەوەی تەواو لەو تاوانە قێزەوەنە بكەن كە ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیك بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردوەتە سەر ژنێكی كورد ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بێنە سزادان."

مەسعود بارزانی رایگەیاند،"ماوەی چەند ڕۆژە هەواڵێك لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوبوەتەوە كە ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیك بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردوەتە سەر ژنێكی كورد كە كەم ئەندامە و لە خێزانێكی زۆر هەژار و بێ دەستەڵاتی سنووری پارێزگای كەركووكە."

بارزانی نووسیویەتی،"داوا لە حكومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم دەكەم بە هاوبەشی لێكۆڵینەوەی تەواو لەم تاوانە قێزەوەنە بكەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بێنە سزادان. ئەمە تاوان و ستەمێكی زۆر گەورەیە كە لە هاووڵاتییەكی بێ پەنای كورد لەژێر سایەی ئیدارە و ڕاستی سەربازی سەپێندراوی كەركووك كراوە كە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم دەستەڵاتە لەسەر ئەوە ڕاهاتوە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە دژایەتی هاووڵاتیانی كوردی كەركووك و مافەكانیان بكات."

لە كۆتاییدا بارزانی دەڵێت،"با هیچ كەس و لایەنێك وا بیرنەكاتەوە كە تاوانی لەمجۆرە بەسەریاندا تێدەپەڕێ یان چاوپۆشییان لێدەركرێ، ئەم دەستدرێژییە شكاندنی كەرامەتی هاووڵاتییانی نەك تەنیا كەركوك بەڵكوو هەموو كوردە و ئەنجامدەرانی ئەم بێویژدانییە دەبێ بە تووندترین شێوە سزابدرێن."
 
دەقی پەیامەكە: 
پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتی
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
ماوەی چەند ڕۆژە هەواڵێك لە ڕاگەیاندنەكان بڵاو بووەتەوە كە ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیكە بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنێكی كورد كە كەم ئەندامە و لە خێزانێكی زۆر هەژار و بێدەستەڵاتی سنووری پارێزگای كەركووكە.
 
داوا لە حكومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێم دەكەم بە هاوبەشی لێكۆلینەوەی تەواو لەم تاوانە قێزەوەنە بكەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بێنە سزادان. ئەمە تاوان و ستەمێكی زۆر گەورەیە كە لە هاووڵاتییەكی بێپەنای كورد لەژێر سایەی ئیدارە و واقعی سەربازی سەپێندراوی كەركووك كراوە كە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم دەستەڵاتە لەسەر ئەوە ڕاهاتووە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە دژایەتیی هاووڵاتیانی كوردی كەركووك و مافەكانیان بكات.
 
با هیچ كەس و لایەنێك وا بیر نەكاتەوە كە تاوانی لەمجۆرە بەسەریاندا تێدەپەڕێ یان چاوپۆشییان لێ دەركرێ، ئەم دەستدرێژییە شكاندنی كەرامەتی هاووڵاتییانی نەك تەنیا كەركووك بەڵكو هەموو كوردە و، ئەنجامدەرانی ئەم بێویژدانییە دەبێ بە تووندترین شێوە سزا بدرێن.
 
مسعود بارزانی
10ـی 4ـی 2020

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە