پەیامی کورد … سەرکردەیەکی کۆمەڵە بە بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، فەرهاد شەعبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کۆمەڵە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، فەرهاد شەعبانی سێ مانگ پێشتر تووشی شێرپەنجە بووە و سەرەڕای هەوڵی چڕی پزیشکان بۆ رزگارکردنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سوید کۆچی دوایی کردووە.
لە راگەیێندراوەکەی کۆمەڵەدا ئاماژە بەوەکراوە کە فەرهاد شەعبانی 42 ساڵ خەباتی کردووە "لە رێگەی رزگاریی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش و هێنانەدی مافەکانیان تێکۆشاوە" و ماوەیەکی زۆر ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە بووە.
رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە پەیامێکدا لەبارەی کۆچی دوایی شەعبانییەوە دەڵێت: "زۆر زۆر به داخەوە هاوڕێ فەرهاد شەعبانی دوای دەیان ساڵ خەبات و حزووری چالاکانە و فیداکارانە له هەمو بوارەکانی خەبات و نەبەردی کۆمەڵە و دەیان ساڵ لێبڕاوانە، بەرەبەیانی ئەمرۆ بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و هاوسەر و جگەرگۆشەکانی و کۆری هاوڕێیان و خەڵکی کوردستانی بەجێهێشت".
فەرهاد شەعبانی ساڵی 1958 لە سنە لەدایکبووە و دوای شۆڕشی ئێران بووەتە پێشمەرگەی کۆمەڵە. ئەو یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی هەواڵی کۆڵبەر نیوز کە گرنگی بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت کۆڵبەران دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە