ڕاسپێردراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

ڕاسپێردراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

پەیامی کورد... ڕاسپێردراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

بڕیارە لەلاچەند ڕۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سوودانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق سەردانی هەولێر بكات.

لەمبارەیەوەو بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سوودانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لە لەسەر پشكەكانی كورد لە كابینەی نوێ گفتووگۆ بكات و ئەو پرسە یەكلاییبكاتەوە.

لای خۆیەوە جاسم موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكردووە، پێنجشەممەی داهاتوو كابینە نوێیەكەی سوودانی ئامادە دەكرێت و پێشكەشی پەرلەمان دەكرێت.

وتویەتیشی: شیعە 11 وەزارەت و كورد و سوننەش یەكی پێنج بۆ شەش وەزارەتیان بەردەكەوێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە