پەیامی کورد... سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆ دەبێتەوە و تا ئێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە 1-3-2022، وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان دەستت پێ بکاتەوە و تاوەکوو ئێستا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە نادیارە.
جێگەی باسە، پەرلەمانی کوردستان لە ساڵێکدا دوو وەرزی یاسادانانی هەیە و وەرزی بەهارە و وەرزی پاییزە، لە هەریەک لە وەرزانەدا چوار مانگ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبن، کۆتایی هەر وەرزێکیش دوو مانگ پشووی پەرلەمان دەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە