لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کارگوزارێکی پاککەرەوە گیانی لەدەست دا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کارگوزارێکی پاککەرەوە گیانی لەدەست دا

پەیامی کورد... لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کارگوزارێکی پاککەرەوە گیانی لەدەست دا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کارگوزارێکی پاککەرەوەی یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەبێتە ژێر ئەوئۆتۆمبێلەوە کە خۆڵ و خاشاکی پێهەڵدەگرن بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندروێکدا بڵاویکردەووە، لەنزیک بازاڕی کەلار لە گەرەکی بنگرد لە ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلان کارگوزارێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای گاردین دەبێتە ژێر ئەوئۆتۆمبێلەوە کە خۆڵ و خاشاکی پێهەڵدەگرن بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بە ڕەگەز عەرەبە و لە دایک بوی ساڵی (١٩٧٠)ە، دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار بووە.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٤ هاتووچۆ ڕاگیراوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.''

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە