پەیامی کورد... لەمساڵدا ئەڵمانیا زۆرترین مافی پەنابەرێتی بە پەنابەران بەخشیوە
ئاژانسی کۆچی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرایدەکات، لەمساڵدا ژمارەی کۆچبەران لە ئەوروپا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەڵمانیاش زۆرترین مافی پەنابەری بەخشیوە.
ئاژانسی کۆچی ئەوروپا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رێژەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەڕێژەی %28 بەرزبووەتەوە، بەراورد بە ساڵی پار لە هەمان کاتدا.
لەمساڵدا 519 هەزار داواکاریی پێشکەش بە 29 وڵاتی ئەوروپی کراوە، چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە یەک ملیۆن تێپەڕێنێت.
سوری و ئەفغانی و فەنزوێلی و تورک و کۆڵۆمبییەکان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو کەسانەن داواکاری پەنابەرییان پێشکەش بە وڵاتە ئەوروپییەکان کردووە.
لە رووی بەدەنگەوە هاتنی داواکاری پەنابەران ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمدایە و %30 ، لەدوای ئەویش ئیسپانیا و فەرەنسا دێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە