سبەی بڕیاری نوێ لە سەر قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت

سبەی بڕیاری نوێ لە سەر قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت

پەیامی کورد … سبەی بڕیاری نوێ لە سەر قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت

 

بڕیارە سبەی یەك شەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە و بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی رێكاری نوێ دەردەكات و بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، بڕیارە سبەی یەك شەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوەو یەكێك لە تەوەرەكانی بڕیاردانە لەسەر مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و چۆنیەتی بەڕێوەچونی مەراسیمە ئاینیەكان.

 

هەروەها لە كۆبونەوەدا بەپشت بەستن بە ڕاپۆرتی لیژنەكان بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت كە لەئێستا قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر٨ی شەو بۆ ٦ی بەیانی لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە