ووته‌بێژی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران ووتی: تاقی کردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی سیستمی مووشه‌کی ئێران به مه‌به‌ستی به‌رگری له ئێران ئه‌نجام ده‌بێت و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین.
به پێی ڕاپۆرتێک له ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران، سه‌ردار ئه‌بولفه‌زل شکارچی، ووته‌بێژی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران ڕایگەیاند : تاقی کردنه‌وه و په‌ره‌دان به سیستمی مووشه‌کی ئێران به مه‌به‌ستی به‌رگری له ئێران ئه‌نجام ده‌بێت و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین. واتا هه‌م تاقی کردنه‌وه و هه‌م په‌ره به سیستمی مووشه‌کیمان ده‌ده‌ین.
شکارچی هەروەها ووتی : ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی دانووستانه‌کانه و په‌یوه‌ندی به ئه‌منییه‌تی ئێرانه‌وه هه‌یه و مووڵه‌ت به هیچ ووڵاتێک ناده‌ین قسه‌ی له سه‌ر بکات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دڵنیاییه‌ش به هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌که ده‌ده‌ین که ئه‌م کاره ته‌نیا بۆ به‌رگری له خۆمانه و به‌رژوه‌ندی هیچ ووڵاتێکی دراوسێ ناکاته ئامانج.
شکارچی ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییەکانی ئەمریکا کرد و ووتی: ئێمه‌ش هۆشداری ده‌ده‌ین لە ئەگه‌ری هەر هەڵەیەکی ئه‌مریکا ، گورزێکی وایان لێ دەدەین که هه‌رگیز له بیری نه‌که‌ن. ئەم هەڵەیەش هەر کەسێک نایکات مه‌گه‌ر خاو و بێ ئه‌زموونه‌کان که ئه‌گه‌ر وه‌هاش بکه‌ن خراپ په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە