پەیامی کورد ... حووثییە یاخیبوەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانییان دەکات، دەستگیرکردنی هەزاران سەربازی سەعوودییەیان لەناوچە سنوورییەکان راگەیاند.
بەپێی هەواڵێکی دی دەبڵیۆ ی ئاڵمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، حووثییە یاخیبوەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانییان دەکات، دەستگیرکردنی هەزاران سەربازی سەعوودییەی لەناوچە سنوورییەکان راگەیاند، حکومەتی ریازیش تائێستا هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
لەراگەینراوێکدا، حووثییەکانی یەمەن رایانگەیاندوە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، چەندین ئەفسەر و سەربازی سوپای سەعوودیە هەیە و سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی و پارچە چەکیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
لەوبارەیەوە یەحیا ساری ووتەبێژی حووثییەکانی یەمەن، بەکەناڵی مەسیرەی زمانحاڵی خۆیانی راگەیاندوە، " گەورەترین ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە و لەمیانەی ئەو ئۆپراسیۆنەدا، توانیومانە سێ لیوای سەربە سوپای سعودیە شکستپێبهێنین."
لەوبارەیەو یەحیا رایگەیاندوە، لەو کاتەی هێرشەکان بۆ سەر ووڵاتەکەمان دەستیپێکردوە، ئەمە گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازییە کە ئەنجامیان دابێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە لەناوچەی باشوری هەرێمی نەجران ئەنجامدراوە.
تا ئێستا حوسییەکان هیچ بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی ئەو ئۆپراسیۆنەیان بڵاونەکردۆتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە