سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر شنگال دەست پێدەکات.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسى ههواڵدهرى ئهنادۆڵى رهسمى توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا له وتهیهكدا رایگهیاندووە، "دووپاتمانكردهوه ئێمه دهچینه شنگال، ئێستاش كردهوه سهربازییهكان لهوێ دهستیانپێكردووه.
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی دەستی كردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە شارۆچكەی شنگال لە عێراق لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان( pkk).
هەر بە پێی ئاژانسەکە ئەردۆغان ئەمڕۆ یەكشەممه رایگەیاندووە كە پێشتر دووپاتمان كردووەتەوە بەوەی دەچینە ناو شنگال و ئێستاش هەڵمەتی سەربازیمان لەوێ دەست پێ كردووە.
ئاماژەی كرد كە توركیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات جەنگی تیرۆر دەكات و دووپاتی كردەوە كە ئێمە داگیر كار نین و خەمی لەپێشینەمان نەهێشتنی تیرۆرە.
ئەو قسانەی ئەردۆغان دوای راگەیاندنی هەینی رابردووی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە لەسەر داوای حكوومەتی عێراق و كوردانی ئێزدی لە شارۆچكەی شنگال پاشەكشە دەكەن لە دوای تەواوبوونی ئەركی ئەوان لە جەنگ لەدژی داعش و ئێستا دۆخی شارۆچكەكە سەقامگیرە و كوردانی ئیزدی توانای پاراستنی خۆیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە