پەیامی کورد... شەپۆلێکی دیكهی بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
شارەزایەکی بواری کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانباری و سەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت.
ئهمڕۆ یهك شهممه 18 ی كانونی یهكهمی 2022 ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە "پێشبینی ھاتنی یەکەم نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری بە شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین دەکرێت بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا".
جێی ئاماژهیه ماوەی چەند رۆژێکە کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم جێگیرن و پلەکانی گەرما لە ئاستێکی ناوەندایە و دوای چەند رۆژێک لە چالاکبوونی خێرایی با بەرەو لاوازی دەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە