پەیامی کورد … شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: دوو چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدهگهیهنێت،لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنیکی ھاوبەشدا لە پارێزگای کەرکوک دوو چەکداری داعش کوژران.
ئەمڕۆ دووشەممە 27 ی كانونی یهكهمی 2021 ، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا، دوو چەکداری گروپی داعش لە پارێزگای کەرکەوک کوژران.
ئاماژه بهوهش كراوه، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە.
ههروهها باس لهوهش كراوه، ھێزە ھاوبەشەکان بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان ئۆپراسیۆنەکەیان لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، ھێج زانیاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە، بەتایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی کە دوو چەکدارەکەی تێدا کوژراون.
گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە ھاوکاری ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێھێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە