شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەردانی لالش دەكات

شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەردانی لالش دەكات
پەیامی کورد   ...  شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەردانی لالش دەكات

لەسەر ڕاسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢۰٢٢/٦/١ شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی جەعفەر ئێمنکی، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران، سەردانی پەرستگەی لالشی نوورانییان کرد و لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە كوردستان و جیهان و جڤاتی ڕۆحانییەوە پێشوازی كران.

لە دیدارێكدا شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان سڵاو و ڕێزی سەرۆك نێچیرڤان بارزانییان بە بەڕێزان میر حازم و جڤاتی ڕۆحانی گەیاند، هەروەها بارودۆخی کوردانی ئێزدی و ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، بارودۆخی کەمپی ئاوارەكان، قۆناغ و هەنگاوەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی تاوانی جینۆساید و شوێنبزركردنی ئێزدیییان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لە شەنگال و ناوچەكانی دیكە، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

لەمبارەیەوە شاندی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیان بۆ داخوازییەكانی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەموو ڕوویەكەوە دووپات كردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە