شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی سعوودیە دەکات

شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی سعوودیە دەکات

پەیامی کورد... شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی سعوودیە دەکات


شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی شانشینی عەرەبی سعوودیە دەکات و یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسی دەکەن، وەبەرهێنانە لەبواری ئاو و ئاوەڕۆ بە مەبەستی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کەم ئاوی لە شاری هەولێر.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمووزی 2023، شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامێتی جێگری پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى کوردستان، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ژماریەکى تر لە وەبەرهێنەر و پیاوانى کار، بە ئامانجى ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتەکە، سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە دەکات و لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان، ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعوودییەکان کۆدەبنەوە".

باسی لەوەشکرد، شاندەکەی پارێزگای هەولێر چوار رۆژ لە سعوودیە دەمێننەوە و هانی کۆمپانیا سعوودییەکان دەدەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بێننە هەولێر و هەرێمی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە