پەیامی کورد... شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەخموور دەکات
بۆ بەدواداچوون بۆ ڕەوشی مەخموور، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەو شارە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١-٢-٢٠٢٢، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، کۆ دەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر بارودۆخی خراپی مەخموور بە تایبەت لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە.
جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەکە ڕای گەیاندووە کە: یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی لیژنەکەیان ئامادەکارییە سەردانی شاندێکی ئەو لیژنەیە بۆ مەخموور.
جوان ڕۆژبەیانی هەروەها ڕای گەیاند: شاندەکە ڕۆژی چوارشەممە ٢-٢-٢٠٢٢ (سبەی) بۆ بەدواداچوون بۆ ڕەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە مەخموور، سەردانی ئەو شارە دەکات.
شاندی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان ڕاپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی مەخموور ئامادە دەکات و دواتر دەیداتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە