شوانێکی خەڵکی پشدەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

شوانێکی خەڵکی پشدەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

پەیامی کورد … شوانێکی خەڵکی پشدەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

 

هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری سەردەشت تەقەیان بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان کردووە و مەڕدارێکیان بریندار کردووە.

شۆرش ئیسماعیل بەرپرسی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەرین لە پارێزگای سلێمانیە ڕۆژی شەممە (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) ڕایگەیاندووە کە، سپای پاسداران تەقەی لە مەڕدارەکانی ناوچە کردووە بەو هۆیەوە مەڕدارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “ی.ر.خ” بریندار بووە.

 

ئەو مەڕدارە خەڵکی شاری پشدەر سەر بە قەڵادزێیە و بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گوازراوەتەوە بۆ شاری سلێمانیە، بە پێی زانیاریەکان فیشەک بەر دەمووچاوی ناوبراو کەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە