پەیامی کورد … گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راگیران، ئێستا گەشتكردن ئاسایی بووەتەوە.
لەمبارەیەوە ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەمیدیاكانی پارتی راگەیاندوە كە لەئێستادا گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: "شەوی روبردوو بەھۆی ئەو ھێرشەی كرایە سەر فڕۆكەخانە، بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان تا كاتژمێر٣ی بەرەبەیانی راگیران، بەڵام ئێستا ھیچ كێشەیەك نییە".
شایەنی باسە شەوی رابردوو ھێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بەپێی زانیارییەكان مەبەست لەو ھێرشە بە ئامانج گرتنی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوەا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە