دوو بەند کراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتی دوای ماوەیەکی زۆر بێ سەرو شوێنی دەرکەوت کە لە بەندیخانەن

دوو بەند کراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتی دوای ماوەیەکی زۆر بێ سەرو شوێنی دەرکەوت کە لە بەندیخانەن

دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات خەڵکی ناوچەی سەردەشت کە برای یەکترن، پاش چەندین مانگ دەستبەسەری، لە بێدەنگی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا لە بەندیخانە ڕاگیراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوو برای کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوەکانی جەعفەر و ئیبراهیم عەلی‌پوور کە سەرەتای بەهاری ساڵی ١٣٩٦ هەرکام حوکمی ٢ سال بەندکرانیان بەسەردا سەپا، لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

ئەو دوو برایە مانگی رەشەمەی ١٣٩٥ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران و دەستبەجێ لەلایەن دادگای ئینقلابەوە هەرکام حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە پاش دەرچوونی حوکمەکەیان و پشتڕاست کرانەوەی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە زیندانی مەهاباد ناساند.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ئەوەشی خستەڕوو کە جەعفەر عەلی‌پوور باوکی کچێکی بچووکە و بنەماڵەکەی لەو پەڕی دەستکورتیدا لە گوندی لەیلانەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت ژیان بەسەر دەبەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە