پەیامی کورد... دوای ٥٦ کاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەکەدا ژنێکی گیرخواردوو لە ئامەد رزگارکرا
دوای تێپەڕینی نزیکەی ٥٦ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، ژنێکی گیرخواردوو لەژێر داروپەردووی داڕووخاو لە ئامەد لەلایەن تیمەکانی رزگارکردنەوە، دەرهێندرایەوە و رزگارکرا.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە شارۆچکەی پازارجکی سەر بە پارێزگای مەڕەش روویدا و ١٠ پارێزگای باکوری کوردستان و تورکیای گرتەوە.
لەو میانەیەدا تیمەکان توانییان ژنێک بە ناوی هەدییە ئاسڵان لەژێر داروپەردووی داڕووخاوی باڵەخانەی هیسامی لە ناوچەی باغڵار لە ئامەدی باکوری کوردستان دەربهێننەوە و رزگاری بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە