یانه‌ی تازەلاوانی پارێزگای کوردستان به وه‌رگرتنی ۷ مەدالیای زێڕ و یه‌ک زێو توانی پله‌ی یه‌که‌می کێبه‌رکێی بۆکسی ڕۆژئاوای ئێران به ده‌ست بهێنێت.
کێبه‌رکێی بۆکسی مێرمنداڵانی ڕۆژئاوای ئێران به ئاماده بوونی ۵۶ وه‌رزشوان له پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، لۆڕستان و هه‌مه‌دان له ئیلام به‌ڕێوه چوو که به قارهمانیەتی کوردستان کۆتایی پێهات.
یانه‌ی کوردستان به ۹ وه‌رزشوان له‌م کێبه‌رکێیه‌دا به‌شداری کرد و توانی ۷ مەدالیای زێڕ و یه‌ک زێو به ده‌ست بهێنێت.
محه‌مه‌د ته‌ها ئاینی، میلاد فه‌لاحی، مێهران ئه‌سپه‌رناک، محه‌مه‌د مه‌حموودی، ڕێبین ئه‌مینی، ئه‌میر ڕۆحی، دانیال عه‌زیزی زێڕیان برده‌وه و " عه‌لیڕه‌زا ئهحمدزاده "ش بووه دووهه‌م له کێشی خۆیدا.
به‌م هۆیه‌وه یانه‌ی بۆکسی تازە لاوانی پارێزگای کوردستان بووه یه‌که‌م و ئیلام و لوڕستان بوونه دووهه‌م و سێهه‌می ئەم کێبڕکێیە.
له‌م کێبه‌رکێیانه بیژه‌ن عه‌بدولمه‌له‌کی وه‌ک سه‌رپه‌ره‌شت و ئه‌میر ئه‌حمه‌دی و سمکۆ که‌ریم زاده وه‌ک ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پارێزگەی کوردستان به‌شداریان کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە