خاڵێکی سنووری نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە

خاڵێکی سنووری نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە


پەیامی کورد... خاڵێکی سنووری نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە


وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کردنەوەی خاڵێکی سنووری تیلەکۆی لەگەڵ پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خاڵی سنووری تیلەکۆ بە فەرمی کرایەوە.

وەزیری دارایی ڕوونیشیکردەوە، کردنەوەی مەرزەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر زیادکردنی هەلی کار و جوڵەی بازرگانیی لە گەرمیان دەبێت.

مەرزی تیلەکۆ دەکەوێتە سنووری ناحیەی مەیدان و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە