عێراق/ یەدەگی دراوی بیانی لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە ٩٠ ملیار دۆلار

عێراق/ یەدەگی دراوی بیانی لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە ٩٠ ملیار دۆلار

پەیامی کورد... عێراق/ یەدەگی دراوی بیانی لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە ٩٠ ملیار دۆلار

عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندی بۆ ٩٠ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە و دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هاوکاری ئەو زیادبوونەیە.

عەلی عەللاوی بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی وتووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بووەتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەند، بە جۆرێک لە مانگی چواری ئەمساڵ بووەتە ٧٠ ملیار دۆلار.

باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، یەدەگی دراوی بیانی بەرز ببێتەوە بۆ زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار، ئەوەش ئاستێکی پێوانەییە بۆ عێراق.

وەزیری دارایی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار دەبێتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە