پەیامی کورد... ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاند
ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاند و یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی سەرمایەدارانی ڕووسیایان بلۆک کرد.
ماریۆ دراگی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆی سەرمایەدارانی ڕووسیایان بلۆککردووە و ئەو هەنگاوەش لە چوارچێوەی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر ڕووسیادایە».
ئاماژەی بەوە کرد، «ئیتاڵیا بەردەوامە لە گەیاندنی هاوکارییە ماددی و مرۆیییەکان بە ئۆکراینا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە یەکێتیی ئەورووپا».
هاوکات وەزیری دارایی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، «٤٠٠ ملیۆن یۆرۆی ڕووسیا لە هۆڵەندا بلۆککراوە».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە