پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت
یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند گفتوگۆ دەکەن تاکوو بە شێوەیەکی بەپەلە سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن لەسەر وەڵامی داواکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لە کاردانەوەی دۆزینەوەی دەیان تەرمی هاووڵاتی سڤیل لەنزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لە بووچا دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ جۆزیب بۆریل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند، بە توندی شەرمەزاری کوشتنانە دەکەن کە دەڵێن سوپای ڕووسیا ئەنجامی داوە لە هەندێک شاری ئۆکراینا.
هاوکات ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای سەپاندنی سزای دیکەی بەسەر ئۆکراینا کرد بەهۆی کوژرانی سڤیلەکان لەلایەن ڕووسیاوە لە شارۆچکەی بووچای ئۆکراینا.
سەرۆکی فەرەنسا بۆ ڕادیۆی فرانس ئینتەر ڕایگەیاند، بەڵگەی ڕوون هەیە کە ڕووسیا بەرپرسیارە لە تاوانی جەنگ لە ئۆکراینا.
لای خۆیەوە ڕووسیا بەرپرسیارێتی خۆی ڕەتکردەوە لە کوژرانی هاووڵاتییانی سڤیل لە بووچا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند هێزەکانیان سڤیلیان نەکوشتوون لە بووچا ئەو کاتەی هێزی ئۆکراینی بۆی گەڕاونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە