پەیامی کورد... ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٧ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٧ ی ئادار_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ١٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٢٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٩٤٢ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە