پەیامی کورد... تورکیا بۆ دوو ساڵی دیکە لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە
ئێوارەی دوینێ سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەنجومەنی گشتی تورکیا ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا درێژکردۆتەوە بۆ دوو ساڵی دیکە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا دریژ بکاتەوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنەکە داواکەی پەسەند کرد و ماوەکەی بۆ دوو ساڵی تر درێژ کردەوە.
سوپای تورکیا ئێستا زیاتر لە 10 سەربازگەی گەورەی لە نێو خاکی عێراق هەیە بەتایبەت لەنیو هەرێمی کوردستان، و سەدان کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمەوە، هاوکات لە سووریاش هەزاران سەربازی هەیە و دەیان گروپی چەکداری دروست کردووە، هەموو ئەم هەوڵانەش بە ئامانجی بچووککردنەوەی هەژموونی کورد و دەسەڵاتیانە لەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە