تورکیا باس لە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پە کە کە دەکات

تورکیا باس لە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پە کە کە دەکات

پەیامی کورد... تورکیا باس لە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پە کە کە دەکات

دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا بە ئامانج گرتنی بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) عیزەدین ئینان کە ناوە نهێنییەکەی (دێرسیم ماڵاتیا) بووە بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیە، لێپرسراوی ئەکادیمییانی ئاپۆلۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی پەکەکە بوە لە گارەی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندوە کە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیان کەوتووە عیزەدین ئینان لەلایەن میتەوە لە ناوچەی گارە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری پەکەکە کۆبووەتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرجەمیان پێکراون.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، عیزەدین ئینان لە ساڵی ١٩٩٢دا پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە و لە سووریا و عێراق چالاکی ئەنجام داوە و فەرمانی بە ئەنجامدانی ژمارەیەک کردەوەی چەکداری کردووە بۆ سەر هێزەکانی تورکیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە