پەیامی کورد ... ڕووسیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
ناوه‌ندی رووسیا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦ هه‌زار و ٤١٩ تووشبووی نوێی تۆماركردوه، كۆی گشتی تووشبوانیش بۆ ملیۆنێك و ٤٣١ هه‌زار و ٦٣٩ تووشبوو به‌رزبوه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ناوه‌ندی رووسیا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان بڵاویکردووەتەوە له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٦٩ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا ٢٤ هه‌زار و ٦٣٥ كه‌س.
ئه‌و ده‌زگایه‌ی رووسیا باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ١٦ هه‌زار و ٤١٩ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه، هه‌روه‌ها نۆ هه‌زار و ٧٠٤ كه‌س كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤیرووسه بوون چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش گه‌یشتوه‌ته میلیۆن و ٨٥ هه‌زار و ٦٠٨ كه‌س.
مۆسكۆ گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنایه له رووسیا، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا چوار هه‌زار و ٩٩٩ تووشبووی ئه‌و ڤیرووسه تۆماركراون.
میخائیل موراشكۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، داوای له هاوڵاتیان كرد كه سنوورداری جووڵه و تێكه‌ڵكردنه‌كانیان بكه‌ن، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن تاوه‌كو واکسەنی تایبه‌ت به ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌سته‌به‌رده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە