١٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

١٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 پەیامی کورد ... ١٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٤٢حاڵەت لە هەولێر، ٢٥٩ حڵەت لە دهۆک، ٨٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٣ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٣ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٣٤ حاڵەت لە راپەڕین بووە.

 

هەروەها ، ٣٠٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٢٢١ حاڵەت لە هەولێر، ٣٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٦ حاڵەت لە گەرمیان و ٢٥ حاڵەت لە هەڵەبجە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ١٩ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە نۆ حاڵەت لە سلێمانی، شەش حاڵەت لە هەولێر ە چوار حاڵەت لە دهۆک تۆمار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە