پەیامی کورد... ڤلادمیر پوتین توشی جەڵدەی دڵ بووە
ئاژانسێكی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت: ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ئێوارەی یەکشەممە لەژوری نوستنەکەیدا توشی جەڵدەی دڵ بووە
سکای نیوز بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەکی ناوخۆی ڕوسیا ئیدیعای کردوە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ژووری نووستنەکەیدا توشی جەڵدەی دڵ بووە، ئەمەش دوای چەند مانگێک قسە و باس لەسەر تەندروستی پوتین.
ڕێکخراوی جەنەڕاڵ ئێس ڤی ئاڕ کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە زانیاری نهێنی لەسەر چالاکییەکانی کرێملین لە ئەفسەرانی خانەنشین و چالاکەکانی هەواڵگرییەوە بەدەست گەشتتوە کە ڤلادمیر پوتین توشی جەڵدەی دڵ بووە.
گروپە ناوخۆییەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، پوتین نزیکەی کاتژمێر 9:00ی شەوی یەکشەممە لەسەر زەوی ژووری نووستنەکەی کەوتتوە و توشی جەڵدەی دڵ بووە، پاشان کارمەندە ئەمنییەکانی هەڵیانکوتایە سەر ژوورەکە کاتێک گوێیان لە دەنگە دەنگ و دەنگی لێدانی پوتین بووە لە زەوی
تا ئێستا کریملن هیچ زانیاریەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە