پەیامی کورد... شارەزایەكی كەشناسی زانیاری نوێ لە بارەی بەردەوامی بارانبارین ئاشكرادەكات
شارەزایەكی بواری كەشناسی زانیاری نوێ و بەردەوامی بارانبارین ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: كاریگەری ئەم بارانبارینە بە شێوەیەكی مامناوەند و پچر پچر كاتەكانی ئەمشەو و تا سبەی ئێوارە یەكشەمە ٢٥-١٢-٢٠٢٢ لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی ئەبێت.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بلاویكدەوە: سەرەتا سوپاس بۆ خودا لەماوەی ڕابردوو بارانێكی باش لە بەشێكی ناوچەكاندا باری بەتایبەت سنوری گەرمیان كە لەھەندێ ناوچەدا ٢٠ تا ٣٠ ملیممەتر باران تۆماركراوە ، كاریگەری ئەم بارانبارینە بە شێوەیەكی مامناوەند و پچر پچر كاتەكانی ئەمشەو و تا سبەی ئێوارە یەكشەمە ٢٥-١٢-٢٠٢٢ لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی ئەبێت.
وتیشی: لەم مەودایەدا رێژەی بارانەكە لەناوچەكانی باكور و باكوری رۆژھەڵاتی گەرمیان زیاتر ئەبێت و لەسنوری پارێزگای كەركوك و ھەولێر ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە باران كاریگەری ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنوریەكاندا ، پلەكانی گەرما بۆ سبەی بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥ تا ١٥كم/س ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت .
ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتەكانی سبەی ئێوارە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەمە ٢٦-١٢-٢٠٢٢ لەم ماوەیەدا ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر ئەبێت بەتایبەت لەناوچەكانی باكوری گەرمیان و ھەڵەبجە و باشوری رۆژھەڵاتی سلێمانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە