ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل

ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل


پەیامی کورد... ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل

به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کۆببێتەوە.

کۆشکی ئیلیزێ سەبارەت بە سەردانەکەی ماکرۆن بۆ تەلئەڤیڤ، بڵاویکردەوە، فەرەنسا جەخت لە پاراستنی کەسانی سڤیل و ژێرخانەکان دەکاتەوە.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ تەلئەڤیڤ، بەدواداچوونە بۆ چارەنووسی ئەو فەرەنسیانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە بارمتە گیراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە