نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی جوولەکەکان، کە ناسراوە بە "هۆڵۆکۆست "، ده‌ڵێ، هۆڵۆکۆست ئەوەمان بیردەخاتەوە، کە مرۆڤایەتی کاری زۆریکردووە بۆ وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ساڵیادی کۆمەڵکوژی جوولەکەکان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیویەتی: "رۆژی بیرەوەری هۆڵۆکۆست، ئەوەمان بیردەخاتەوە کە مرۆڤایەتی کاری زۆریکردووە بۆ وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی. بەداخەوە رێگایەکی درێژترمان لەپێشە تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویشییەتی، کە دەبێ بڵێین نابێت هەرگیز ئەمە دووبارە ببێتەوە، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە ئەوەش بە سیاسەت و میکانیزمی گونجاو دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە٢٧ی١ یادی کۆمەڵکوژی جووەکانە، کە لەلایەن نازییەکانی ئاڵمانیاوە، لە ساڵی ١٩٤١ تا ١٩٤٥ نزیکەی ٦ ملیۆن جوویان کۆمەڵکوژ کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە