داواکارییەکی مرۆڤانە بەڵام عاقلانە " سوپاس بۆ تێگەیشتن تان "

داواکارییەکی مرۆڤانە بەڵام عاقلانە " سوپاس بۆ تێگەیشتن تان "

پەیامی کورد    ...     داواکارییەکی مرۆڤانە بەڵام عاقلانە

ئەم وێنەیەی کە دەینینن سەربازێک لە کاتی شەڕدا کەرێکی لە سەر شانی خۆی هەڵگرتووە ، 

پرسیارێک هەیە هۆکاری ئەم کارەی سەربازەکە بۆچی دەگەڕێتەوە ؟ ئەم کارە نە لە بەر ئەوەی کەرەکەی خۆش دەوێت بەڵکوو ئەو شوێنە لە وێنەکەدا دەشتێکی پڕ لە مین ە کە ئەگەر بێت و کەرە کە بەرەڵا بکات لەوانەیە ببێتە هۆکاری تەقینەوەیەکی بەهیز و لەوکاتەدا هەموو سەربازەکانی دیکە دەکوژرێن بۆیە کەرەکە لە سەر شانی سەربازەکەیە تاکوو ئەو حەیوانەی کە عەقڵی پێ ناشکێت نەبێتە هۆکاری ماڵوێرانی زیاتر

بۆیە ئێمەش لێرەوە بە زمانێکی دیکە لە هەموو لایەکتان داواکارین لە هەر ماڵێک هەر کەسێک بەرپرسیار بێت بۆ باشتر بوونی ئەم دۆخەی کە تێداین و هەر کەسێک لە ماڵەکەی کەسێکی تێنەگەیشتووی هەیە تکایە ڕێگای لێبگیرێت تاکوو تووشی کارەسات و ماڵوێرانی زیاتر نەبین 

بە سوپاسە بۆ تێگەیشتنتان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە