پەیامی کورد ... دوو سێناتۆری ئەمریکی بە هۆی کۆرۆناوە قەرەنتینە کران
سێناتۆرە کۆماریخوازەکان تێد کرۆز و پائۆل گووسار بە هۆی ئەوەی کە کەسێک لە دواهەمین کۆبوونەوەی ساڵیانەی محافەزەکاران دا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بووە ، خۆیان قەرەنتینە کرد .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەم دۆناڵد ترامپ و هەمیش جێگرەکەی مایک پەنس لەم کۆبوونەوەیدا بەشدار بوونەهەروەها جێگای ئاماژەدانە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دواهەمین لێدوانی خۆیدا ڤیرووسی کۆرۆنای بە گاڵتەجاڕ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە هیچ نیگەرانییەکی لە سەر ڤیرووسی کۆرۆنا نییە بە تایبەتی لە ووڵاتی ئەمریکادا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە