پەیامی کورد ... هەوڵێکی نوێی ئیسرائیل بۆ چارەسەری کۆرۆنا جێگای سەرسووڕمانە !!!
پزیشکانی ئیسرائیلی هەوڵ دەدەن تاکوو ڤیرووسی کۆرۆنا بە بەکار هێنان و کەلک وەرگرتن لە ماری جوانا دەرمان بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، نەخۆسانی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل کە لە نەخۆشخانەکانی شاری تەل ئەڤیڤ لە ژێرچاودێری دەرمانی دان ، کانابەیسی پزیشکی وەردەگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئیسرائیل تایمزەوە ، نەخۆشانێک کە لە دۆخێکی باشن ، دەکەونە بەر ئەم تاقیکردنەوەیە .
پزیشکان بە نیازن لە تایبەتمەندی و سوودەکانی دژە ڤیرووسی کانابەیس " ماریجوانا " بۆ کەمکردنەوەی خێرایی پێشکەوتنی ڤیرووسی کۆرۆنا لە لەشدا کەڵک وەبگرن .
وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ١٦٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەم ڤیرووسە لەو ووڵاتەدا ڕاگەێندراوە و ژمارەی تووشبووان بە ١٣ هەزار و ٦٥٤ کەس گەیشتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە