زیانەکانی بومەلەرزەکەی باكوری كوردستان بە 4 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
زیانەکانی بومەلەرزەکەی باكوری كوردستان بە 4 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

پەیامی کورد... زیانەکانی بومەلەرزەکەی باكوری كوردستان بە 4 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

ئاژانسێکی هەڵسەنگاندن، زیانەکانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا بە 4 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فیچ بۆ هەڵسەنگاندن کە بنکەی سەرەکیی لە نیویۆرکی ئەمریکایە، رایگەیاند: "قورسە زیانی ئابوری مەزەندە بکرێت لەکاتێکدا کە دۆخەکە بەردەوام پەرەدەسێنێت، بەڵام وادەردەکەوێت دوو ملیار دۆلار تێپەڕ بکات و دەکرێت بگاتە چوار ملیار دۆلار و زیاتریش".

ئەوە لەکاتێکدایە کە تەنیا لە باکوری کوردستان و تورکیا سەروو شەش هەزار باڵەخانە و خانو روخاون.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کاژێر 05:20ـی ئێوارەی رۆژی هەینی، 10-02-2023، لە مەلەتیی باکوری کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دا باسی لەوە کرد، لە هەر 10 شارەکەی باکوری کوردستان و تورکیا بەهۆی بومەلەرزەکەوە تاوەکو 19 هەزار و 388 کەس گیانیان لەدەستداوە و 77 هەزار و 711 کەس بریندار بوون.

هاوكات لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاش، تاوەکو ئێستا نزیکەی 3377 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتەوە گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە 1000 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن.

جێی باسە رۆژی 6ـی شوبات، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باکوری کوردستانی هەژاند کە چەقەکەی پارێزگای مەرەش بوو. شەپۆڵی بومەلەرزەکە ئەوەندە بەهێز بوو، وێرانییەکی زۆری لە رۆژئاوای کوردستان، سوریا و تورکیاش دروستکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە