پەیامی کورد... زیاتر لە هەزار داری دەشتی سوورێنی بانە بڕاونەتەوە
کەسانی هەل پەرست و نابەرپرسیار لە هەوڵێکی دژە ژینگەیییانەدا زیاتر لە هەزار داری دەشتی سوورێنی شاری بانەیان بڕیوەتەوە.
لەو هەوڵە دژەژینگەییەدا زۆربەی دارەکان یان بەتەواوی بڕاونەتەوە یان بە مشار بەشێک لە دارەکە بڕاونەتەوە و بەجێ هێڵراوە.
ئەو کردەوە دزێو و دژە ژینگەیە خەڵکی ئەو ناوچەیەی تووشی سەر سووڕمان کردووە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی جەنگەڵبانی ئەو شارە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیداری دیکە لێکۆڵینەوە یان بەدواداچوونی بۆ ئەو کردەوە دژە ژینگەییە نەکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە