ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی ووڵامی تویته‌كه‌ی هادی عه‌لی ده‌داته‌وه‌، ده‌ڵێت: ھەرێمی کوردستان بە شاھێدی رێکخراوی تەندرووستی جیھانی، نمونەیەکی سەرکەوتووی رێکار و رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنابووە لە ناوچەکەدا.

ووڵامێک بۆ تویتەکەی ھادی عەلی

لەچەندی رۆژی رابردوو ھادی عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە بارەی ڤیرووسی کۆڕۆناوە لە تویتێکدا دەڵێ، گوایە "رێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندان"!

ئێمە دەڵێین کاک ھادی عەلی کاتێ سوود لە تویتەر وەردەگری بۆ پۆست کردن، ھەر لەوێشەوە بەدواداچوونێکت کردبووایە و زانیاری درووست و پشتڕاستکراوەت وەردەگرت لەبارەی ئەو پەتا جیھانیەوە و، باشتربوو ئەو راستییەت بە ھاووڵاتیان گوتبا کە لە ووڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھاندا پەتای کۆڕۆنا تەواو بابەتێکی زانستییە و، بە حزبەکانی حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆنیشەوە پشتی حکوومەت دەگرن تا ھاووڵاتیانیان پارێزراو بن و نەکراوەتە پرسێکی سیاسی!

ھەرێمی کوردستان بە شاھێدی رێکخراوی تەندرووستی جیھانی، نمونەیەکی سەرکەوتووی رێکار و رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنابووە لە ناوچەکەدا، رای گشتیش لەوە ھۆشیارترە کە بابەتی کۆڕۆنا وەک ئەوەی جەنابت دەیڵێی تێکەڵ بە خواستێکی سیاسی بکات کە مەبەست لێی تەحریک و  بەلاڕێدا بردنی پرسێکی تەندروستییە بۆ خواستێکی سیاسی.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری
پارتی دیموکراتی کوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە