پەیامی کورد... لەبارەی پێدانی F16 بەئۆکرانیا لەلایەن ناتۆوە ڕوسیا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
باڵیۆزی روسیا لە ئەمریکا رایگەیاند، ناردنی فڕۆکەی جەنگی F16 بۆ ئۆکرانیا پرسیار لەبارەی تێوەگلانی ناتۆ لە ململانێکاندا دروست دەکات، ئەوەش پرسیاری لە توانای کیێڤ دروستکردوە لەوەی توانای کارپێکردنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هەبێت.
ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریکا لەپەیامێکدا لە پێگەی فەرمی باڵیۆزخانەکەیەوە رایگەیاند: هیچ ژێرخانێک نییە بۆ کارپێکردنی فڕۆکە جەنگییەکان F-16 لە ئۆکرانیا، هەروەها ژمارەی پێویستی فڕۆکەوان و کارمەندانی چاککردنەوەش بونی نییە.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، ئەگەر فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکە ئاسمانییەکانی ناتۆ کە لەلایەن خۆبەخشە بیانییەکانەوە کۆنتڕۆڵکراون، هەڵبفڕن، چی ڕودەدات؟.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە