دوو هاووڵاتی کورد، لەلایەن هێزە تیرۆریستەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
ڕۆژی شەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "مەیسەم چابووک" و "کامیار ڕەشیدی" خەڵکی شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی قەزایی دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەست بەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە کراون لە بەردەست دا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە